به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، حوكمی دوو ئێعدامی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ماهشه‌هر و نۆشه‌هر جێبه‌جێ كراوه.
كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له ماهشه‌هر ڕایانگه‌یاندووه كه به‌نكراوێك له زیندانی ماهشه‌هر كه له ساڵی ٩٨ه‌وه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به سزای ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له حه‌ساری زیندان حوكمه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. هاوكات حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه له نۆشه‌هه‌ر كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو له زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌مشاره حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه.