ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه زیاتر له ١٠ شاری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا شایه‌تی خۆپیشاندانی دژه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی بووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی نیوزله‌ندیش بۆ پشتیوانی له خۆپیشانده‌رانی ئه‌مریكایی، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له نیوزله‌ند به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم ئێعتڕازیی، هاوپشتی خۆیان له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی سۆئێدیش، له ناڕه‌زایه‌تیی به كوژرانی “جۆرج فلۆید” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. هاوكات له زیاتر له ١٠ شاری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له‌وانه، “نیۆیۆرك، واشینگۆتن، سه‌نت لۆئیس، شیكاگۆ، لاس وێگاس، مینیاپۆلیس و میزۆری، بۆ جارێكی دیكه به‌هه‌زاران كه‌س هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌ڵسووكه‌وتی ڕه‌زگه‌په‌ره‌ستانه‌ی پۆلیس له‌دژی ڕه‌ش پێسته‌كان، خوازیاری سزادانی بكوژه‌كه‌ی “جۆرج فلۆید” بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئۆرووپا له‌وانه، له‌نده‌ن، ئامێستێردام و بێرلین، بۆ پشتیوانی له خۆپیشانده‌رانی ئه‌مریكایی به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئه‌مریكا، “دوناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه ئەگەر ویلایەتەکانی ئەمەریکا نەتوانن دۆخەکە کونترۆڵ بکەن ئەوا لەشکر ڕەوانەدەکەم.