ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، به سه‌دان هه‌زار كه‌س له نه‌یاران و لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری به‌ڕازیل، له شاری سائۆپائۆلۆ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستانه‌وه.
ئه‌م خۆپیشاندانه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه به‌ڕازیل ئێستا بووه‌ته كانگای نوێی سه‌رهه‌ڵدانی ویرووسی كۆرۆنا له جیهان و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته به‌م ویرووسه گیرۆده بوون. لایه‌نگرانی “بۆلسێنارۆ” خوازیاری ده‌خاله‌تی ئه‌ڕته‌ش و ته‌عتیل كرانی دیوانی باڵای وڵات بوون. هاوكات له شاری سائۆپائۆلۆ، پۆلیسی دژه شۆڕش به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه‌ی به خۆپیشانده‌ران كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه، له‌نێوان ناڕازییان و پۆلیس تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان كه‌س له هه‌ر دوولا برینداربوون.