به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی شاری گیلان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به نیسبه‌ت به‌ستنی قه‌راردادی ٨٩ ڕۆژه له‌گه‌ڵیان، ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رامبه‌ر زانكۆی علووم پزیشكی گیلان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، نوێنه‌رانی په‌ره‌ستاران له‌دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی گیلان، دوو داواكاری گرنگی په‌ره‌ستارانیان باس كردووه له‌وانه، په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خش به‌هیچ جۆرێك ئاماده نین كه قه‌راردادی ٨٩ ڕۆژه واژۆ بكه‌ن و هه‌روه‌ها به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه ئه‌م توێژه له په‌ره‌ستاران له‌ئێستادا به پێی یاسای په‌ره‌پێدان به به‌هره‌وه‌ری هه‌ژمار ناكرێن، تاكاتی دیاری كرانی بارودۆخی په‌ره‌ستاران ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو داواكارییه ڕه‌زامه‌ندی نه‌كراوه و به‌م بۆنه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێ.