ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی چوارگۆنبه‌دی سیرجان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكاران، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی دژواری كاری مه‌عده‌نی مسی چوارگۆنبه‌د، ڕایانگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای نزیك به ١٤٠ كرێكار په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له ڕێگه‌ی به‌رپرسانه‌وه به‌رده‌وام په‌یگیر بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.