به‌ندكراوانی زیندانی قه‌لعه‌شووری ئیسفه‌هان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی ویرووسی كۆرۆنا له‌و زیندانه، له باروودۆخێكی مه‌ترسیداردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌ورانی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌یان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زیندان، كه‌وتوونه‌ته به‌ر مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م زیندانه ته‌نانه‌ت به پێی ستانداردی زیندانه‌كانی ئێران هه‌ڵگری ١٥٠ به‌ندكراوه، به‌ڵام له ئێستادا ٢٧٠ زیندانیی تێیدا ڕاگیر كراوه. نه‌بوونی قه‌ره‌نتینه بۆ به‌ندكراوانی تووش بوو به كۆرۆنا بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشیه و نیگه‌رانیی زۆری به‌ندكراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.