ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجای له شاره‌كانی بابۆل و ڕه‌شت، لانیكه‌م دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری بابۆل به‌هۆی به‌ربوونه‌وه به سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قووڵ بوونی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی پچڕانی سیم بۆكسل و به‌ربوونه‌وه‌ی تیرئاهه‌ن له بڵواری “توحید گلسار” له ڕه‌شت، كرێكارێكی بیناسازیی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.