کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر ماشینی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوان له‌ هۆرمۆزگان

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر ماشینی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوان له‌ هۆرمۆزگان1

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر ماشینی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوان له‌ هۆرمۆزگان1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە هێرشێکی چەکداری لە شاری “میناب” لە ئۆستانی هۆرمۆزگان بۆسەر ماشینێکی گواستنەوەی به‌ندكراوان، چەند زیندانی بەدەستی کەسانی نەناسراو ئازاد کران.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە، ١٠ی جۆزەردان چەند کەسی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ماشینێکی گواستنه‌وه‌ی زیندانی شاری میناب کە زیندانییەکانی لە دادگای ئەو شارەوە دەگواستەوە بۆ زیندانی میناب و دوای ڕاگرتنی ماشینەکە زیندانییەکانیان ئازادکراون و لە شوێنەکە دوورکەوتنەوە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس یاخود لایەنێک ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەوە نەداوە و هەواڵنێرییه‌كانی کۆماری ئیسلامیش بێدەنگییان هەڵبژاردوە.