
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به ده‌یان هه‌واڵنێر له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا چه‌ندین گرته ویدیۆیان له تویتێر بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نیشان ده‌دات له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه دراونه‌ته به‌ر لێدان و سووكایه‌تییان پێ كراوه.
ئاژانسی خه‌به‌ری ئه‌كسیوس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان له ڕاپۆرتێكیدا له‌مباره‌وه نووسیویه‌تی، به‌پێی ئه‌م گرته ویدیۆیانه كه شه‌وی شه‌ممه له تویتێر بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌واڵنێرانه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكا به گولله‌ی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ كراونه‌ته ئامانج و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندان دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له شاره‌كانی ئه‌مریكا به‌دوای كوژرانی “جۆرج فلۆید” هاووڵاتیی ڕه‌ش پێست به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس، هه‌روا به‌رده‌وامه.
