
كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی ئۆستانی ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای دادگوسته‌ری ئه‌مشاره، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
په‌ره‌ستارانی ناڕازیی ڕۆژی شه‌ممه به ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاند كه خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای په‌ره‌ستارین. ڕاشیانگه‌یاندووه كه له‌ئاست هه‌ڵاواردن له په‌رداخت كردنی حقووقه‌كانیان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی یاسای “تعرفه گذاری” خه‌ده‌مات په‌ره‌ستاری، كه زیاتر له ١٣ ساڵه په‌سه‌ند كراوه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، په‌ره‌ستارانی ناڕازیی هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ئه‌م یاسایه و به‌كرده‌وه دره‌نه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، دانه‌مه‌زراندنی هێزی كار و نه‌مانی هه‌ڵاواردن له په‌رداختی كارانه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.
