“عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی” وه‌زیری ناوخۆی ڕژیم له به‌رنامه‌یه‌كی تلوێزیۆنی، وێڕای دیفاع له په‌چڕاندنی هێڵی ئینتێرنێت له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا لانیكه‌م ٢٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پشتڕاست كرانه‌وه‌ی كوژرانی لانیكه‌م ٢٢٥ كه‌س له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی ڕژیم له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی له‌دانی هه‌ر جۆره ئامارێك سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییان خۆی ده‌بوێرن. ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ڕژیم له‌كاتێكدایه كه ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به كوژرانی لانیكه‌م ٣٠٤ كه‌س له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و بێسه‌روشوێنی بوونی زۆرێك له خۆپیشانده‌ران، جه‌ختی كردبووه‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سیاسه‌تی “شلیك به اختیار”یان گرتبووه به‌ر. پێویسته بوترێ كه ئاماره نافه‌رمییه‌كان باس له گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له ڕووداوه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو ده‌كه‌ن.