به هه‌زاران كۆچبه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، له شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه به خواستی یاسایی كردن و قه‌بووڵ كردنی مافی په‌نابه‌رییه‌تیان له فه‌ڕانسه، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
شایانی باسه، هێزه‌كانی دژه شۆڕش به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به حه‌ره‌كه‌تی كۆچبه‌ران له مه‌یدانی “ئۆپێرا” به‌ره‌و مه‌یدانی “كۆماری”، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵه نه‌یانتوانیوه پێش به‌م خۆپیشاندانه بگرن. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، پۆلیس زیاتر له ٩٢ كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م خۆپیشاندانه له‌سه‌ر بانگه‌وازی ٥١٠ ڕێكخراو و كه‌سایه‌تیی ناسراوی فه‌رانسه به‌ڕێوه‌چووه.