ڕۆژی شه‌ممه له‌حاڵێكدا كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ڕه‌ش پێست به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی مینیا پۆلیس له شاره‌كانی ئه‌مریكا هه‌روا به‌رده‌وام بوو، له ژماره‌یه‌ك له گه‌وره شاره‌كانی ئه‌م وڵاته، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شه‌وانه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شاره‌كانی “لۆسانجلێس، ئاتلانتا و فیلادێلفیا” له زومره‌ی ئه‌و شارانه‌ن كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شه‌وانه تێیاندا ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، “جۆرج فلۆید” كه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌ژێر گوشاری یه‌كێك له هێزه‌كانی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستدا، بوو به هێمای نیشان دانی توندووتیژی پۆلیس له‌دژی ڕه‌ش پێسته‌كان. له شاری لۆسانجلێس، هێزه‌كانی پۆلیس به هاویشتنی گولله‌ی په‌لاستیكی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له باتۆم، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون. له شاره‌كانی شیكاگۆ و نیۆیۆركیش به‌هه‌مان شێوه تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان له‌مشارانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه به هه‌زاران كه‌س له خۆپیشانده‌ران له شه‌قامی شاره‌كانی “مینیا پۆلیس، نیۆیۆرك، شیكاگۆ، مه‌یامه‌ی، فیلادێلفیا” و هه‌ندێ شاری دیكه‌ی ئه‌مریكا، به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “ژیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرینگه” و “ناتوانین هه‌ناسه بكێشین”، له‌ئاست ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی پۆلیسی ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.