كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی گه‌شه‌ی گه‌شتیاریی ئێران له شارستانی سه‌عه‌ین، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌م شارستانه له ئۆستانی ئه‌رده‌بیل، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌وته‌ی ناڕازیان له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه و له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه، ٤٠ كرێكاری شیركه‌تی گه‌شه‌ی گه‌شتیاریی ئێران له شارستانی عه‌ین، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، ده‌ركراون. كرێكارانی ده‌ركراو هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كه‌سب و كار و كرانه‌وه‌ی هۆتێل و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان، خوازیاری ئه‌وه‌ن كه بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.