به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی “گەچساران” لە پارێزگای “چوارمەحاڵ و بەختیاری” کە ماوەی ٥ ڕۆژ درێژەی هەبوو، پێدەشتەکانی ناوچەی پارێزراوی “خائیز” لە پارێزگای کەهگیلۆوییە و بۆیەرئەحمەدیشی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی سووتانی پتر له ٢٠٠ هێکتار لە زه‌وی و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە و هاتنە ئارای کارەساتێکی ژینگەیی.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەر، لە ناوچەی پارێزراوی “چاهڕیگ”ی سەر بە “بێهبەهان” دەستی پێکردووە و لە کۆتاییەکانی شەودا گەیشتووەتە نزیکیی “ئاو کاسە” لە ناوچەی پارێزراوی خائیز له کەهگیلۆوییە و بۆویهرئهحمهد. ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هەتاکوو ئێستاش بەردەوامە و سەختاویبوونی ناوچەکە و نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ کوژاندنەوەی بووەتە هۆی تەشەنه سه‌ندنی زیاتری ئاگره‌كه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوچەی “خائیز” زیاتر لە ٣٣ هەزار و ٣٨٥ هێکتار ڕووبەریەتی و لە ڕووی هه‌بوونی گژوگیا و گیانلەبەرانی نایابیەوە شوێنێکی گرینگە و له‌ئێستادا لەگەڵ قەیرانێکی جیددی و هەڕەشەی لەناوچوون به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.