به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی ڕابردوو، نزیكه‌ی ٧٠ كرێكاری به‌شی نوێژنكردنه‌وه‌ی كارخانه‌ی هه‌فت ته‌په، به‌هۆی وه‌رزی بوونی كاره‌كه‌یان ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه بچنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان و له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ٢ تا ٣ ساڵ پێشینه‌ی كاریان له‌م كارخانه‌یه هه‌یه ده‌ڵێن: به پێچه‌وانه‌ی كارفه‌رما كه ڕایگه‌یاندووه واحیدی ته‌عمیرات شمولی كاری وه‌رزی ده‌بێ و به‌م هۆیه‌وه كرێكاره‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه، ئه‌م به‌شه له كارخانه پێویستی به كرێكاری شاره‌زا و فه‌ننی بۆ نوێژنكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی كارخانه هه‌یه. ده‌شڵێن: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م له‌مساڵدا، كه‌مته‌رخه‌می كارفه‌رما و باقی به‌رپرسانی كارخانه‌ی هه‌فت ته‌په له‌ئاست دابین كردنی هێزی كاری زیاتر بووه.