شیركه‌تی ماشین سازی رێنۆ له پاریس ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه به‌نیازه ١٥ هه‌زار كه‌س له كرێكاره‌كانی خۆی له سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌سه‌ر كار ده‌ربكات.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی ڕێنۆ، ئه‌م بڕیاره به‌مه‌به‌ستی نۆێژنكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی شیركه‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی دوو میلیارد یۆرۆیی له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو گیراوه. هاوكات نوێنه‌رانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی پاریس ڕایانگه‌یاندووه، ده‌بێ به‌ر به‌م ده‌ركرانه به كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانه بگیرێت. شایانی باسه، شیركه‌تی ڕێنۆ بۆ ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وامی پێنج میلیارد یۆرۆیی پێ بدرێت ده‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان به ڕێككه‌وتن بگات.