به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جل و به‌رگی “زارا” له شاری “رۆئینینگ”ی میانمار، به كۆبوونه‌وه له‌حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له‌ئاست ده‌ركرانی ٣٠٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به بیانووی كۆرۆنا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.