میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووهتهوه، خۆپیشاندەران لە واشینگتۆن دیسی پێتهختی ئەو وڵاتە گەیشتوونەتە شەقامی پنسلڤانیا و لە دژی کوشتنی “جۆرج فلۆید”، لە بەردەم “کۆشکی سپی” خۆپیشاندانیان ئهنجام داوه.
میدیاكانی ئهمریكا ئاماژەیان بەوەش كردووه، هێزەکانی خزمەتگوزاری نهێنی کە ئەرکیان پاراستنی کۆشکی سپییە، لانیكهم خۆپیشاندهرێكیان دەستگیرکردووە و دەرگای کۆشکەکەشیان داخستووه. ماوهی چهند ڕۆژه هاوڵاتیانی شارە جیاوازەکانی ئەمریکا دەڕژێنە سەرشەقامەکان و ئیدانەی کوشتنی جۆرج فلۆید دەکەن کە لەلایەن پۆلیسێکی شاری مینیاپۆلیس کوژرا. جێگهی ئاماژهیه،بەپێی گرتەڤیدیۆیەک، دوو پۆلیسی شاری مینیاپۆلیس پیاوێکی رەشپێستیان دەستگیرکردووە و لەسەر دەم بە زەوییاندا داوە. ئەگەرچی پیاوە رەشپێستەکە هاواردەکات، کە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەکان پشتگوێی دەخەن و بەوەش، گیانی لەدەست دهدات.