به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و چه‌رمه‌هین له ئۆستانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگوێزرانی ئاوی به‌هشت ئاباد له فه‌رۆخ شه‌هر ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌ك “ده‌مرین، ده‌مرین به‌ڵام زه‌بوونی قه‌بووڵ ناكه‌ین”، خوازیاری دابه‌ش كردنی یه‌كسانی ئاو بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: ڕاگوێزرانی ئاو نابێ به جۆرێك بێ كه زیان به خه‌ڵك و ژینگه‌ی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت. ناڕازییان وێڕای ئاماژه به پیشه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه كه كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵدارییه، جه‌ختیان كره‌وه نابێ به ڕاگوێزرانی ئاوی “به‌هشت ئاباد” گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌م ئۆستانه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.