به سه‌دان كه‌س له كارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی فه‌ڕانسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك له به‌رامبه‌ر یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاریس، خوازیاری دیاری كردنی بودجه‌ی زیاتر بۆ كه‌رتی ته‌ندرووستی بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پزیشكان و په‌ره‌ستارانی ناڕازیی له حاڵێكدا كه ماسكیان لێدابوو، له‌دژی كاركردی ده‌وڵه‌تی “ئیمانۆئێل مه‌كرۆن” درووشمیان وتووه‌ته‌وه و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “نه خه‌ڵات، نه گازی فرمێسك‌ڕێژ، ته‌نیا دابین كردنی ته‌خت و پاره”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كارمه‌ندانی كه‌رتی چاودێری ته‌ندرووستی فه‌ڕانسه، ماوه‌یه‌كی زۆره كه به‌ده‌ست له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان و كه‌مبوونی كادری ده‌رمانی ناڕازیین و ساڵی ڕابردووش، چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی بودجه‌ی ئه‌م كه‌رته، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ١٨٣ هه‌زار كه‌س له فه‌ڕانسه به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون و زیاتر له ٢٨ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه گیانیان له‌ده‌ستداوه.