به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٦٠٠ كه‌س له به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، به‌هۆی دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست، له بارودۆخێكی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌گه‌ری تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی ئێران و مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ویرووسه له زیندانه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی زیندان به ڕاگه‌یاندنی كۆتایی مه‌ره‌خه‌سی به‌ندكراوان، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه ناردراونه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی، تا كۆتایی مانگی گوڵان سه‌رله‌نوێ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ زیندان. شایانی باسه، چه‌ند ڕۆژ به‌ر له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه بۆ زیندان، له پشكنینێكی ئاسایی، ته‌نیا ١٠٠ به‌ندكراو ئازمایشیان داوه و تێستی چه‌ند كه‌سیان ئه‌رێنی بووه.