
كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریاب ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و حه‌قی بیمه‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و درۆده‌له‌سه‌ی كارفه‌رما و به‌رپرسانی شاریی له‌گه‌ڵیان، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م مه‌عده‌نه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی پێوه‌ندیدار به مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیان پێ نه‌دراوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بڕیار بوو پێیان بدرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ئێستا په‌رداخت كراوه جیاوازی هه‌یه.
