
سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌داریی شاهین شار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشێل كرانی مافه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری شاره‌داریی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی شاهین شار كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشێل كردنی مافه‌كانیان، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری به‌هۆی نه‌بوونی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ، به‌كرده‌وه دره‌نه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها كه‌م كرانه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان، ده‌ستی پێكردووه هه‌روا به‌رده‌وامه.
