
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری “مینسك” پێته‌ختی بلارووس سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی قه‌یرانی كۆرۆنا، له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌ته‌كان و كاركردی ده‌وڵه‌تی “ئه‌لێكساندێر لوكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م خۆپیشاندانه له‌ئاست به‌ربژێربوونی لوكاشێنكۆ بۆ شه‌شه‌مین جاری به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له بلارووس به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تیی به كاركردی ده‌وڵه‌ت له‌ئاست به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا له‌م وڵاته، درووشمیان وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له لێدان ماسك ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان نیشان داوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ده‌وڵه‌تی بلارووس به بیانووی بێ توانایی له دابین كردنی هه‌زینه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، هیچ ڕێكارێكی پێویستی وه‌ك قه‌ره‌نتینه یاخود ڕه‌چاوكردنی مه‌ودوای كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌م وڵاته به‌ڕێوه نه‌بردووه.
