ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ٣٥ كه‌س له كادری ده‌رمانی ئۆرژانسی دزفول به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هۆكاری ده‌ركرانی ئه‌م ٣٥ كه‌سه، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به په‌رداخت نه‌كرانی حقووقی سێ مانگی ڕابردوویان ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به سه‌رنج دان به ئاماری ڕه‌سمی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌م ئۆستانه، تیمی پزیشكی و ئۆرژانس له بارودۆخێكی دژوار‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانیش له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌دا، له‌گه‌ڵ كه‌می كادری ده‌رمانی به‌ره‌وڕوون.