کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندان به‌سه‌ر سه‌كینه‌ په‌روانه‌، به‌ندكراوی سیاسی

سه‌پاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندان به‌سه‌ سه‌كینه‌ په‌روانه‌ 4

سه‌پاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندان به‌سه‌ سه‌كینه‌ په‌روانه‌ 4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی خەڵکی پارێزگای خۆراسانی رەزەوی، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای تارانەوە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو حوکمە بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە سەر ناوبرادودا سەپێندراوە و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا دەتوانرێ داوای پێداچوونەوەی ئەو حوکمە بکات. سەکینە پەروانە تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە گرتووخانه‌ی  ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینی تاران ڕاگیرابوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئه‌و هاووڵاتیه‌ بە هۆی ئەوەیكه‌ نەیتوانیوە وه‌سیقه‌ی ٥٠ میلیۆن تمەنی دابین بکات، هه‌تا ئێستا لە گرتووخانه‌ی قەرچەکی وەرامیندا ڕاگیراوە.