کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاد كرانی چوار لاو به‌ قه‌راری وه‌سێقه‌ له‌ سنه‌

ئازاد كرانی چوار لاو به‌ قه‌راری

ئازاد كرانی چوار لاو به‌ قه‌راری

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مانگی پوشپەڕ، چوار لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، بە ناوەکانی “هێمن محەممەدیان، پووریا ناسری، یادگار جەعفەری و یاسین کەریمی”، بە قه‌راری وه‌سێقه‌ بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئەو چوار لاوە، پاش ڕۆژێک لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترابوونەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بە سەر مۆبایلەکانی ئەو چوار کەسەدا داگرتووە. شایانی باسه‌ ئه‌م چوار كه‌سه‌ ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی پوشپەڕ، لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.