كرێكارانی فازه‌كانی ٢٢، ٢٣ و ٢٤ شیركه‌تی “ئاریا ماهان” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كرانه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و نیوه بوونی مۆزدی ڕۆژانی هه‌ینیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه په‌یمانكارانی ئه‌م شیركه‌ته مانگانه بڕی ٤٠٠ ملیۆن تمه‌ن له حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌گێرنه‌وه.