
دانیشتووانی “مه‌سكه‌ن مێهر”ی به‌رده‌سكه‌ن له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی خوش بژێوی و خزمه‌تگوزاری له‌م شارۆچكه‌یه و هه‌روه‌ها واده و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌تا بڕیاربوو واحیده‌كان به ته‌واوی ڕاده‌ستی خوازیارانی مه‌سكه‌ن مێهر بكرێن، به‌ڵام هه‌ندێ له‌م واحیدانه به شێوه‌ی ناته‌واو ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراوه‌ته‌وه و به هه‌زینه‌ی خۆیان ته‌واویان كردوون. ده‌شڵێن: له ئێستادا به دوای تێپه‌ڕبوونی ٨ ساڵ، به‌رپرسان هیچ هه‌نگاوێكیان به ئاڕاسته‌ی دابین كردنی ئیمكاناتی ریفاهی له‌م ناوچه‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه.
