
“ڕه‌زا محه‌ممه‌دحسێنی” و “خالید پیرزاده” دوو به‌ندكراوی سیاسی له به‌ندی چواری زیندانی ئێوین، له‌ڕێگه‌ی حوكمێكه‌وه، له لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم سه‌رجه‌م به ٢٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌م حوكمه، “ڕه‌زا محه‌ممه‌دحسێنی” به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منییه‌تی میللی” به ٧ ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “سووكایه‌تی به خامنه‌یی” به ٣ ساڵ زیندان، “چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی نایاسایی له سنوور” به ته‌حه‌مۆلی ٣ ساڵ، “هاتنه‌وه‌ی نایاسایی بۆ ناوخۆی وڵات” به یه‌كساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و هه‌روه‌ها “سه‌رپێچی كردنی له بڕیاری مه‌ئمووران” به یه‌كساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه، دادگای پێداچوونه‌وه ته‌نیا سه‌باره‌ت به تاوانی “هاتنه‌وه‌ی نایاسایی بۆ ناوخۆی وڵات”، حوكمی دوو ساڵ زیندانی ناوبراوی بۆ یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ كه‌م كردووه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه “خالید پیرزاده” به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه ته‌بانی” به ٥ ساڵ زیندان و “سووكایه‌تی به خامنه‌یی” به ٢ ساڵ زیندان كه پێشتر له لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم ده‌ركرابوو، مه‌حكووم كراوه.
