
وەزیری بەرگریی وێنزوئێلا رایگەیاندووه، هەرکاتێک کەشتییە نەوتییەکانی ئێران گەیشتنە سنوورە ئاوییەکانی ئهم وڵاته لە دەریای کاریبی، ئهڕتهشی وێنزوئێلا پاسەوانی کەشتییەکان دەکات و لە هێرشی ئەمریکا دەیان پارێزێت.
وەزیری بەرگریی وێنزوئێلا راشیگەیاند، وێنزوئێلا کەشتی و فڕۆکەی سەربازی رەوانەی دەریای کاریبی کردووە. ماوەی چەند رۆژێکە، پێنج کەشتیی نەوتی ئێرانی کە چەند بەرهەمێکی نەوت و گازیان هەڵگرتووە، سەرباری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران و رێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەرەو وێنزوئێلا بەڕێکەوتوون. شایانی باسه، ئهم کەشتییانه لە بەندەر عەباسەوە بەڕێکەوتوون و بە نیمچە دوورگەی عەرەبی و دواتریش بە ڕههندی سۆئێز بەرەو دەریای ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ دەریای کاریبی دەڕۆن. جێگهی ئاماژهیه، لەبارەی چوونی ئەم پێنج کەشتییە نەوتییە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووه و تێیدا هۆشداری داوه لە دەرهاویشتەکانی نیازی ئەمریکا بە ئەنجامدانی جووڵەیەک دژی کەشتییە نەوتییەکانی لە ناوچەی کاریبی لە ئەمریکای باشوور.
