
كرێكارانی شاره‌داریی خۆڕه‌مشار ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت كرانی بڕه بڕه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوویان، حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌یان په‌رداخت كرا. ڕاشیانگه‌یاندووه: بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵان و هه‌روه‌ها دوو مانگ جێژنانه‌یان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.
