
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك، له ناڕه‌زایه‌تی به ناروون بوونی باروودۆخی به‌رهه‌مهێنان له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له حه‌ساری شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه و كرێكاران خوازیاری وهكاركهوتنهوهی ئه‌م ناوه‌نده و ئه‌منیه‌تی كاره‌كه‌یان بوون. شایانی باسه، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م شیركه‌ته ١٠ له‌سه‌د هاتووه‌ته خوارێ و نیوه‌ی كرێكاران له ئێستادا مه‌ره‌خه‌س كراون. ئه‌م كرێكارانه سه‌رجه‌م پتر له یه‌ك و نیو ملیارد تمه‌نیان حه‌قده‌ستی دواخراو هه‌یه به‌ڵام داهاتی فرۆشتنی یه‌ك له‌سه‌د له سه‌هامی ئه‌و كارخانه‌یه كه قه‌راربوو خه‌رجی به‌شی به‌رهه‌مهێنان بكرێت، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه و سێ له‌سه‌دی دیكه‌ی سه‌هامی ئه‌و كارخانه‌یه‌ش قه‌راره بفرۆشرێت. كرێكارانی ناڕازی، كه چه‌ندین مانگه چاوه‌ڕوانی واده و بهڵێنیهكانن، ڕایانگه‌یاندووه كه به‌رپرسان بیر له به‌شی به‌رهه‌مهێان ناكه‌نه‌وه.
