کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دانی ٢٠ كه‌س به‌هۆی هێرشی گرووپی تیرۆریستیی بۆكۆحه‌رام له‌ نیجه‌ریه‌

گیان له‌ده‌ست دانی ٢٠ كه‌س به‌هۆی هێرشی گرووپی تیرۆریستیی بۆكۆحه‌رام

گیان له‌ده‌ست دانی ٢٠ كه‌س به‌هۆی هێرشی گرووپی تیرۆریستیی بۆكۆحه‌رام

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌ هۆی هێرشی چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی بۆكۆحه‌رام بۆسه‌ر ئه‌یاله‌تی بۆرنۆ و یووبه‌ له‌ نیجه‌ریه‌، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی بۆكۆحه‌رام هێرشیان كردووه‌ سه‌ر گوندێك به‌ناوی گاژیگانا و به‌ره‌و ڕووی خه‌ڵك ته‌قه‌یان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئه‌م گرووپه‌ له‌ هێرشێكی دیكه‌یدا بۆسه‌ر‌ ناوچه‌ی داپچی له‌ ئه‌یاله‌تی بویه‌، ماڵه‌كانی خه‌ڵكیان ئاگر تێبه‌رداوه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ل و په‌ل و خوارده‌مه‌نیه‌كانیاندا گرتوون. شایانی باسه‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی بۆكوحه‌رام له‌ ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه‌ له‌ نیجه‌ریه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و به‌هۆی هێرشه‌كانی له‌ ساڵی ٢٠٠٩ه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، پتر له‌ ٢٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.