به هه‌زاران كرێكاری “مه‌ك دۆناڵد” له زیاتر له ٢٠ شاری ئه‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌هامدارانی ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی ڕێكخه‌رانی ئه‌م مانگرتنه، له ١٧ ئه‌یاله‌ت لانیكه‌م ١٧ كرێكاری شیركه‌تی مه‌ك دۆناڵد به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون. هاوكات له ڕاپرسییه‌ك، له زیاتر له ٨ هه‌زار كرێكاری مه‌ك دۆناڵد له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌ركه‌وتووه كه ٤٢ له‌سه‌دی كرێكاران ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك ماسك و ده‌ستكێشیان له لایه‌ن كارفه‌رماوه پێ نه‌دراوه. شایانی باسه، ئه‌م مانگرتنه له لایه‌ن یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری “ئێس ئی ئای ی‌و” پشتیوانی لێ ده‌كرێت و له لایه‌ن كه‌مپینی كرێكارانی “خه‌بات بۆ وه‌رگرتنی ١٥ دۆلار له سه‌عات” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.