وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل ڕایگەیاندووه: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هه‌زار و ١٧٩ کەس بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی پێوانە بووه لەو وڵاتەدا.
وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو تاوەکو ئێستا ٢٧١ هه‌زار و ٦٢٨ کەس توشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و ١٧ هه‌زار و ٩٧١ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش یەکەمین جارە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە بەڕازیل هه‌زار کەس تێبپەڕێنێت. ڕۆژی دووشەممە بەڕازیل بووە سێیەمین وڵات كە زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا تێیدا تۆمار كرا. ئەوه‌ش دوای ئەوەی كه لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردووا پێش هەریەک لە وڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا و فه‌ڕانسه کەوت و لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی شەشەمەوە هاتە پلەی سێیەم. شارەزایان دەڵێن ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدان لە بەڕازیل زۆر زیاترە لەوەی کە ڕادەگەیەنرێن. بەهۆی ئەوەی پشکنینەکان بۆ ویرووسی کۆرۆنا کەمن و ژمارەی توشبووان لەوانەیە ١٥ هێندەی ئەو ژمارەیە بێت کە بە فەڕمی ڕادەگەیەنرێت. هه‌روه‌ها ڕووسییه ڕۆژی سێشه‌ممه به تۆماركردنی ٩ هه‌زار و ٣٠٠ تووشبوی دیكه له پله‌ی دووهه‌م دوای ئه‌مریكا قه‌راری گرتووه و سه‌رجه‌م ژماره‌ی تووشبوان له‌م وڵاته گه‌یشتووه‌ته ٣٠٠ هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌تا ئێستا ٢ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.