بانكی جیهانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان له ڕاپۆرتێكیدا هوشداری داوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كاریگه‌رییه نهڕێنهییهكانی ئابووری سه‌رچاوه گرتوو له په‌تای كۆرۆنا به‌ره‌و هه‌ژارتر بوون ده‌چن، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه بگاته ٦٠ ملیۆن كه‌س.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی جیهانیی، ڕێكاره‌كانی ئێستا بۆ باشتربوونی بارودۆخی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی دونیا گونجاو نییه و ده‌شڵێت: بانكی جیهانی گه‌شه‌ی ٥ له‌سه‌دی ئابووری بۆ ساڵی ٢٠٢٠ به‌راورد كردووه. ڕاشیگه‌یاندووه كه ئاكامی هه‌وڵه‌كانی تا ئێستا له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له وڵاتانی فه‌قیر هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.