کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان1

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی توشبون بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە پێنج ملیۆن کەس نزیک بووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم ویرووسه‌ نەدۆزراوەتەوە.

بەپێى داتاکانى سایتى “ووڵد میتر” کە سەرجەم داتا و زانیارییەکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاودەکاتەوە، ژماره‌ی توشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە ٤ ملیۆن و ٩٠٧ هه‌زار و ١٣٥ کەس. هه‌روه‌ها ژمارەى گیان لەدەستدانیش گەیشتوەتە ٣٢٠ هه‌زار و ٣٩٢  کەس و یه‌ك ملیۆن و ٩١٦ هه‌زار و ٧٩٨ کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەمریکا زۆرترین زیانەکانى ئەم ویرووسه‌ی بەرکەوتووە و لە ریزبەندى یەکەمین ولاتە بۆ تۆمارکردنى زۆرترین توشبوان به‌ یه‌ك ملیۆن و ٥٥٠ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌س. له‌م ژماره‌یه‌ش تا ئێستا ٩١ هه‌زار و ٩٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٥٦ هه‌زار و ٣٨٣ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.