به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی له پارێزگای به‌لوچستانی پاكستان، لانیكه‌م ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش بریندرابوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا ئه‌ڕته‌شی پاكستان ڕایگه‌یاندووه: ئۆتومبێلێكی مه‌ده‌نی له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی “بۆلان” له ٨٠ كیلومیتری كۆیته ناوه‌ندی پارێزگای به‌لوچستان، به‌سه‌ر بۆمبێكی كه‌نار جاده‌ییدا ڕۆیشتووه و به‌هۆیه‌وه ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.