كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆ له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوون بوونی باروودۆخی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه، له حه‌ساری كارخانه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌هۆی كرده‌وه‌ی نه‌گونجاوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئێستای ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه به‌ڕێوه‌چووه و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ٨ مانگ له ده‌ستپێكی چالاكیی به‌ڕێوه‌به‌رانی نوێی ئه‌م ناوه‌نده هیچ هه‌وڵێك بۆ وه‌كارخستنه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه نه‌دراوه. كرێكاران نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه ئیدامه‌ی ئه‌م باروودۆخه، ئه‌منیه‌تی پیشه‌كانیان بخاته مه‌ترسیه‌وه. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆ ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا به ئامانجی كرانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه.