كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌ننیی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری پێكهێنانی ناوه‌ندێكی پیشه‌یی بۆ په‌یگیر كردنی خواسته‌كانیان بوون.
به وته‌ی ناڕازیان، نزیك به ٢٧٠ كرێكاری په‌یمانكار به‌هۆی كێشه‌ی یاسایی له زۆرێك له مافه پیشه‌ییه‌كانیان بێبه‌رین و هه‌ر بۆیه پێكهاتنی ناوه‌ندێكی پیشه‌یی ده‌توانێ له په‌یگیر كردنی خواستی كرێكاراندا یارمه‌تیده‌ر بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ڕێگری له ده‌ركردنی سه‌لیقه‌یی كرێكاران و گه‌یشتن به حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و بیمه‌ی كرێكاران له گره‌وی پێكهێنانی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان دایه.