ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ١٠٠ باغچه‌ی ساوایان له تاران به‌هۆی كێشه و گرفتی بژێویی سه‌رچاوه‌گرتوو له داخرانی باغچه‌كان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، باغچهكانی ساوایان ته‌عتیل كراون و ئه‌وه‌ش ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بووه و له ئێستادا به‌هۆیه‌وه له باروودۆخێكی ناله‌باری بژێوی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی هه‌ڵگرتنی پلاكارد و نووسراوه، خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون و داوایان كردووه كه له مانگی جۆزه‌ردان دا باغچه‌كان ده‌ست به كار ببنه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، چالاكیی زۆربه‌ی پیشه‌كان ڕاگیراون و كارمه‌ند و پێرسۆنێكانیش به بێ هیچ پشتیوانیه‌ك بێكار كراون.