ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌بریی ئه‌نجومه‌نی سینفیی موعه‌لیمانی خۆراسانی ته‌ئید كرد.
به پێی ئه‌م حوكمه، محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زان زاده به ٨ ساڵ زیندان، حسێن ڕه‌مه‌زان پوو به ٤ ساڵ زیندان و سه‌عید حه‌قپه‌ره‌ست، عه‌لی فرووته‌ن، حه‌سه‌ن جه‌وهه‌ری، محه‌ممه‌د رباتی و حه‌میدڕه‌زا ڕه‌جایی، هه‌ر كامیان به ٣٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. ده‌ركردنی ئه‌م حوكمانه له حاڵێكدایه كه به وته‌ی وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگیی ڕێكخراوی سینفیی موعه‌لیمانی ئێران، پارێزه‌رانی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه چه‌ندین به‌ڵگه‌یان سه‌باره‌ت به یاسایی بوونی چالاكیی ناوبراوان به دادگای پێداچوونه‌وه دابوو.