
كارمه‌ندانی عه‌وارزی قه‌زوێن ڕۆژی یک شه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ڕێگاوبانی قه‌زوێن ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌م كارمه‌ندانه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی كارمه‌ندانی عه‌وارزی، بێكاركرانیان و بیلاته‌كلیفییان به‌دوای ئێلكترۆنیكی بوونی به‌ڵگه‌كانی عه‌وارزی، ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه نامه‌یه‌ك ناردراوه بۆ ٥١ كه‌س له كارمه‌ندانی عه‌وارزی قه‌زوێن و داوایان لێكراوه كه خۆیان به بیمه‌ی بێكاری بناسێنن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پاره‌كه به‌ڵێنیان پێ درابوو كه له ڕێكخراوی ڕێگاوبان داده‌مه‌زرێندرێن.
