
كرێكارانی پێترۆشیمی ده‌ماوه‌ند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كی سهرئاواڵاوه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به كاریگه‌ری نه‌رێنی گۆڕینی شیفتهكان، له‌ئاست بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تیش له‌م پێوه‌نده‌دا هوشداریان دا.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م نامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م ته‌رحه هه‌موویان ده‌بێ بچنه‌وه سه‌ر كار و بڕێكی زۆریش له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پێكهاتنی كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان.
