
زهرهمهندانی شیركه‌تی “سایپا دیزێل” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ٤ ساڵ چاوه‌ڕوانی و ڕاده‌ست نه‌كرانی ماشێنه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زه‌ره‌مه‌ندان هه‌وڵیان دا خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو شیركه‌ت. به‌وته‌ی ناڕازییان، بڕی ٤٠٠ ملیۆن ته‌مه‌نیان بۆ كڕینی ئه‌و كامیۆنانه داوه به شیركه‌تی سایپا دیزێل و ئێستا ماوه‌ی چوار ساڵه هێشتا كامیۆنه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كراوه.
