ڕاپۆرته‌كان باس له درێژه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راری ڕاگیریان “سه‌با كوردئه‌فشاری” چالاكی مه‌ده‌نی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و نیوی دیكه و هه‌روه‌ها “لێدان و سووكایه‌تی پێكردن به “یاسه‌مین ئاریانی” چالاكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن به‌ندكراوانی دیكه‌ی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ده‌كه‌ن.
“سه‌با كوردئه‌فشاری” له ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی جۆزه‌ردان و “یاسه‌مین ئاریانی” له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین زیندانی كراون. شایانی باسه، هاوكات له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌راری ڕاگیرانی سه‌با كوردئه‌فشاری، قه‌راری وه‌سیقه‌یه‌ك كه بۆ ناوبراو دیاری كرابوو، مۆڵه‌تی نه‌ماوه. له لایه‌كی دیكه‌وه “یاسه‌مین ئاریانی” له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌ندكراوێكی تۆمه‌تبار به ئه‌نجامدانی تاوانی قورس، درایه به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێكردن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “یاسه‌مین ئاریانی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی، پڕوپاگه‌نده له‌دژی نیزام، لابردنی حیجاب و چالاكییه‌كانی له بواری دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری و به‌تایبه‌ت ئاماده‌بوونی به بێ حیجاب له ڕۆژی جیهانی ژن له مێترۆ و دانی گوڵ به موسافیران” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.