
كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی وه‌نه‌كانی شاری تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م شۆفیرانه ڕۆژی هه‌ینیش له‌ئاست دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا له لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌مشاره‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو. ناڕازییان ده‌ڵێن: له بارودۆخێكدا كه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ، ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له ئێران ده‌چێته سه‌ره‌وه و ئاسته‌نگییه‌كانی هاتووچۆ به مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه كه‌م كراوه‌ته‌وه، شۆفیر تاكسییه‌كان له لانیكه‌می ئیمكاناتی بێهداشتی بێبه‌شن و هه‌تا ئێستا شیركه‌تی تاكسیڕانی، هیچ هه‌نگاوێكی به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه.
