لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری “سایین قەڵا”، هاووڵاتییەکی دیکەی ئهمشاره له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، “عەلی شیری”، دانیشتووی گوندی “قوزڵوو”ی سەر بە “سایین قەڵا”، لە لایەن هێزە ئهمنییهكانی ئهمشارهوه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه. جێگهی ئاماژهیه، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه، هەرلەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممەش هێزە ئهمنییهکان، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی “قوزڵوو”ی سەر بە شاری سایین قەڵا و سێ هاووڵاتییان به ناوەکانی “خالد ڕەحیمی”، “عەلی ئیبراهیمی” و “مەحموود قاسمی”، دەستبەسەر كردووه.